کەسایەتیە ڕامیاریە کوردەکان و خەڵکی شاری ئامەدی کوردستانی تورکیا لە ناڕەزایەتیی دەربڕین بە گیرانی شارەڤانان لە تورکیا کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد .
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ؛ شەوی رابردوو بەدوای گیرانی گولتان کشاناک و فورات ئانلی ، سەرۆکانی هاوبەشی شارەداریی دیاربەکر لەلایەن پۆلیسی تورکیا ، کۆبوونەوەیەک بۆ ناڕەزایەتیی دەربڕین بەو گیرانە لە شوێنی شارەداریی ناوەندی دیاربەکر بەڕێوەچوو.
فەیسەل ساری ییلدیز نوێنەری شرناخ لە پارتی دیموکراتیکی گەلانەوە ، سەباحەت تونجێلی سەرۆکی هاوبەشی پارتی کۆمەڵگا دیموکراتیکەکان ، فلکناز ئوجە ، نوێنەری دیار بەکر ، ئەحمە ئوزمان ، سەرۆکی مۆڵگەی پارێزەرانی دیاربەکر و ژمارێکی زۆر لە خەڵکی دیاربەکر لە شارەداریی کۆبوونەوە.
فەیسەل ساری ییلدیز لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری کوردپرێس رایگەیاند کۆبوونەوەیەکی گەورەتر بۆ ناڕەزایەتیی دەربڕین بەو گیرانانە بەڕێوەدەچێ. ساری ییلدیز کوتی : نوێنەرانی پارلەمان و خەڵک بەرەو دیاربەکر دەڕۆن و سبەینێ هاوڕێ لەگەڵ خەڵکی دیاربەکر لە بەردەم شارەداریی کۆدەبنەوە.
......
300
بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە لە شاری ئامەدی کوردستانی تورکیا بەئامانجی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە گیرانی شارەڤانانی ئەو وڵاتە .
٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٤:٤٤
News ID: 787980
کەسایەتیە ڕامیاریە کوردەکان و خەڵکی شاری ئامەدی کوردستانی تورکیا لە ناڕەزایەتیی دەربڕین بە گیرانی شارەڤانان لە تورکیا کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد .